رووناکی گڵۆپێک دەردەکەوێت _ وێنە: 964
بێ کارەبا نابن
موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بەردەوامی بە رووناکی ئەیەن
ئەحمەد مستەفا
تا درەنگانی شەوی رابردوو، قایمقامیەت و نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لە کۆبوونەوەدا بوون، تا گەشتن بەو دەرئەنجامەی، دەستبکەب بە هەڵکردنی موەلیدەکانیان هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی بڕا.
وەک رێکەوتنی سەرەتایی، بڕیار دراوە بۆ هەر ئەمپێرێک بڕی حەوت هەزار و 500 دینار لە هاوڵاتییان وەربگیرێت.
نەبەز مەجید، نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمشەو لە کۆبوونەوەی قایمقامیەت بڕیار دراوە بۆ هەر ئەمێرێک بڕی 7,500 دینار بۆ 125 کاتژمێر کارکردن لە هاوڵاتییان وەربگیرێت.
پێشتر وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا وتی، بەهۆی گرفتێکی ئەمنی له کێڵگەی کۆرمۆر، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بەبڕی 2500 مێگاوات کەمی کردووە.
ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای کردەوە، حاڵەتەکە کاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.