ئەگەر کەشوهەوا خراپ بوو چۆن ئیزندرا بفڕن؟
فڕۆکەوانێکی عێراقی گومان لە دیارنەمانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران دەکات
964+
ژووری هەواڵ
ئەحمەد شەریفی لیوای فڕۆکەوان و پسپۆڕی سەربازی عێراقی دەڵێت: ئەوەی لە بارەی فڕۆکەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە دەوترێت جێی باوەڕ نییە.
ئەو لیوا فڕۆکەوانە دەڵێت: لەوە تێناگەم چۆن هێلیکۆپتەرەی سەرۆک کۆمار کەوتە خوارەوە، کەچی ئەو دوو هێلیکۆپتەرەی لەگەڵیدابوون، شوێنەکەیان جێهێشت؟ هێلیکۆپتەرە لێقەوماوەکە کەسێکی ئاسایی تێدا نەبوو پاشان ئەگەر کەشوهەوا خراپ بوو، چۆن ئیزندرا بفڕن؟
ئەحمەد شەریفی دەڵێت: ئەو هێلیکۆپتەرە ئەمریکیەی سەرۆکی ئێرانی گواستەوە لە کەشوهەوای لەو جۆرەدا ئەگەر بشکەوێتە خوارەوە، دەتوانێت بە زیانی کەم بگاتە سەرزەوی و سەرنشینەکانی سەلامەت بن.
دەشلێت ئەو فڕۆکانە ئامێرێکی پەیوەندییان تێدایە بەناوی RT کە وادەکات ئەو پۆلە فڕۆکەیەی پێکەوەن بەردەوام پەیوەندییان لەگەڵ یەکدا هەبێت و هەروەها پەیوەندی بەردەوامی دەبێت لەگەڵ بنکەی زەمینی، بۆیە ئەگەر بە هۆکارێکی لەناکاو ناچار بێت بنیشێتەوە، ئەوە دەمودەست پەیوەندییەکەی ناپچڕێت، ”لە پڕۆتۆکۆڵی فڕۆکەوانیدا کە دۆخێکی وادەبێت هەموو فڕۆکەکانی دیکە دەچنە متبوونی بێ سیمەوە و تەنیا کاپتنی فڕۆکە لێقەوماوەکە قسە دەکات بۆ ئەوەی هەموو زانیارییە پێویستەکان بدات و زوو بچن بە هانایەوە”.