موحسین مه‌نسووری
یاریده‌ده‌ری جێبه‌جێكاری سه‌رۆك كۆمار وا ده‌ڵێت
“په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دوو سه‌رنشینی ناو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك ئه‌نجامدرا”
964+
بەهرە محەدئەمین
دوو كه‌س له سه‌رنشنیانی ناو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران، په‌یوه‌ندییان به تیمەکانی فریاکەوتن كردووه، ئه‌مه قسه‌ی موحسین مه‌نسوورییه، كه یاریده‌ده‌ری جێبه‌جێكاری سه‌رۆك كۆماره.
مه‌نسووری بۆ ئاژانسی خه‌به‌ری ئێران وتی، دوو له هاوڕێیانی ناو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندییان به تیمەکانی فریاکەوتنەوه كردووه.
هەروەها دەڵێت، نیو کاتژمێر دوای فڕین هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک لەگەڵ دووهێلیکۆپتەرەکەی دیکەی هاوشاندی پچڕاوە.
موحسین مه‌نسووری هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت، پێناچێت رووداوه‌كه سه‌خت بێت.
پێش ئه‌و لێدوانه‌ش، عه‌لی به‌هادۆری جه‌هرۆمی، وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران وتی، به بارودۆخێكی سه‌خت و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕین، مافی خه‌ڵك و میدیاكانه دوایین هه‌واڵ بزانن، به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌واڵێكی نوێ له باره‌ی چاره‌نووسی سه‌رۆك نییه.
هێلیکۆپتەرەکە نەیهێشت سەرۆکی ئێران بگاتە هەولێر
ئه‌م ئێواره‌یه هێلیكۆپته‌ری سه‌رۆكی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا دووچاری دابه‌زینێكی زه‌حمه‌ت بووه، هێشتاش نازانرێت سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه و تیمه‌كه‌ی چیان به‌سه‌رهاتووه.
سه‌رۆكی ئێران له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌نداوی هاوبەشی قیزقەڵاسی بووه له‌سه‌ر رووباری ئاراس و پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران، هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی به ناچاری و به زه‌حمه‌ت له ناوچه‌یه‌كی نزیكی شاری ته‌ورێز نیشتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واوه، به‌ڵام هێشتا نه‌دۆزراته‌وه له كوێن.