زانیاری نوێ
وتەبێژی حکومەتی ئێران له باره‌ی چاره‌نووسی ره‌ئیسی چی ده‌ڵێت؟
سه‌گی پۆلیسی ده‌گه‌ڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ته‌له‌ڤژیۆنی فه‌رمیی ئێران ئاشكرای كرد، تا ئیستا ناتوانرێت پشتڕاستی چاره‌نووسی سه‌رۆكی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی و تیمه‌كه‌ی ناو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی بكرێته‌وه، كه چیان به‌سه‌ر هاتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه‌وتنی هێلیكۆپته‌ره‌كه به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واوه بووه.
وته‌بێژی حكومه‌ت چی ده‌ڵێت؟
عه‌لی به‌هادۆری جه‌هرۆمی، وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران ده‌ڵێت، به بارودۆخێكی سه‌خت و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕین، مافی خه‌ڵك و میدیاكانه دوایین هه‌واڵ بزانن، به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌واڵێكی نوێ له باره‌ی چاره‌نووسی سه‌رۆك نییه.
زانیاری نوێ چییه؟
چوار تیم له شوێنی كه‌وتنی هێلیكۆپته‌ره‌كه نزیكبووه‌نه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مانگی سووری ئێران ده‌ڵێت، 46 تیم و هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌گی پۆلیسیشه‌وه به دوای هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكدا ده‌گه‌ڕێن.
به‌ڵام ده‌ڵێت، به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌وا و ته‌مومژه‌وه پرۆسه‌ی گه‌ڕان زۆر به قورسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه گه‌ڕان به درۆن و هێلیكۆپته‌ر وه‌ستاوه.
ئه‌م ئێواره‌یه هێلیكۆپته‌ری سه‌رۆكی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا دووچاری دابه‌زینێكی زه‌حمه‌ت بووه، هێشتاش نازانرێت سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه و تیمه‌كه‌ی چیان به‌سه‌رهاتووه.
سه‌رۆكی ئێران له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌نداوی هاوبەشی قیزقەڵاسی بووه له‌سه‌ر رووباری ئاراس و پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران، هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی به ناچاری و به زه‌حمه‌ت نیشتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واوه، به‌ڵام هێشتا نه‌دۆزراته‌وه له كوێن.