هەواڵەکان

دەنگ لەسەر بودجەی 2024 درا و کورد دژە ژەهری ماری دۆزییەوە

ژووری هەواڵ

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، “ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر خشتەی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 داوە، هه‌روه‌ها ره‌وانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە بۆ پەسەندکردنی”.

سێ خوێندکاری زانکۆی سۆران لە توێژینەوەیەکی زانستی، لە رێگای دۆزینەوەی جۆرە گیایەک، دژە ژەهری ماریان دروستکردووە.

تەها ناوەنده‌یی، چالاکوانێکی دەڤەری باڵەکایەتییە و خاوەنی بیرۆکەکەیە، بە 964ـی وت، “بڕیارمانداوە ئەمساڵ یەک ملیۆن بەڕوو بچێنین، لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ دەکەین و دەمانەوێت زۆرترین خەڵک لەگەڵمان بەشداربن، بەڵام ئەگەر خەڵكیش هاوکار نەبن، ئێمە کارەکە هەر دەکەین و تێچووی کارەکەش خۆم لە ئەستۆم گرتووە”