دوو رۆژ لەسەر یەک تەقە لە کەسێک دەکرێت

+964

سەعید محەمەد – هەولێر

لە کۆمەڵگەی کانی قرژاڵەی سەر بە قەزای خەبات، دوو رۆژ لەسەر یەک تەقە لە کەسێک دەکرێت و تەقەکەرەکان تا ئێستا دەستگیر نەکراون.

ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە، ناوی لوقمان عومەرە، بۆ +964 قسەی کرد و وتی “ئەو کەسانەی تەقەیان لێکردووم ژمارەیان پێنج کەس بوو، ژمارەیەکی زۆر گولـلەیان تەقاند، دوو رۆژ ئەوان دێنە سەر ماڵەکەم، سکاڵام کردووە و کەس دەستگیرنەکراوە”.

کوردۆ سوارە، بەڕێوەبەری ئاسایشی خەبات، بە +964ی وت “هەردوولا ناسیاوی یەکترن و گرفتەکە لەسەر قەرزاری بووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە”.

بەپێی گێڕانەوەی لوقمان، کێشەکە ئەو کاتە سەریهەڵداوە، کەسێک قەرزاری بووە و لەبری قەرزەکە سەیارەیەکی وەرگرتووە، ئەو کەسانە لە ئێستادا داوای سەیارەکە دەکەنەوە.