تورکن

دوو بەندکراو لە سێدارە دران

964+

توانا نەقی

دوو بەندکراوی بەڕەگەز تورک لە بەندیخانەی ئەردەبیل گیرابوون و سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەو دوو بەندکراوە بەناوەکانی فەردین موسازادە و مەهدی خادم کە بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرابوون لە سێدارەدران.

دەشڵێت، سزای سێدارەی فەردین مووسازادە تەمەن 37 ساڵ و مەهدی خادم تەمەن 24 ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی مشگین شاری سەر بە پارێزگای ئەردەبیل بوون لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل جێبەجێ کراوە.

رێکخراوەکە دەڵێت، هێشتا میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەری ئێران هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو دووکەسەیان بڵاو نەکردووەتەوە.

ژنێک و چوار پیاو لە ورمێ لە سێدارەدران و دوو منداڵیش بە ...

ژنێک و چوار پیاو لە ورمێ لە سێدارەدران و دوو منداڵیش بە بۆردومانی تورکیا بریندار بوون