دیمه‌نێكی سه‌ڵاح مه‌جید له‌ناو یه‌كێك له خانوهپلاستیكییهكان و لاى چه‌پی وێنه‌كه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌یه كه سامانى ئاژه‌ڵى سلێمانى بڵاویكردوبووهوه
964 ساغكردنه‌وه بۆ هه‌واڵێكی خۆى ده‌كات
سه‌ڵاح مه‌جید: من خاوه‌نى پڕۆژه‌ى په‌نجه‌ماسییم لە خانووی پلاستیکیدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوێنێ هه‌ینى 964 هه‌واڵێكی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شه‌پێدانى په‌نجه‌ماسی به سیستمى نیمچه ده‌ستكرد، بڵاوكرده‌وه، كه سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌كه له سۆشیاڵ میدیاى سامانی ئاژەڵی سلێمانی وه‌رگیرابوو.
له هه‌واڵه‌كه‌ى ئه‌م سۆشیاڵ میدیایه ئاماژه به ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه كراوه و له خواره‌وه‌شی ناوى سه‌ڵاح مه‌جید ره‌سوڵ وه‌كو ئادمین یان هه‌واڵنووسی ئه‌م بابه‌ته بڵاوكراوه‌ته‌وه، نه‌ك وه‌كو خاوه‌نى پڕۆژه‌كه.
چه‌ند كاتژمێرێك دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه له 964، سه‌ڵاح مه‌جید هه‌واڵه‌كه‌ى بینیبوو و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئۆفیسه‌وه كرد و راستى بابه‌ته‌كه‌ى بۆ باسكردن.
سه‌ڵاح مه‌جید، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌شه‌پێدانى سامانى ماسی و ماوه‌ى 23 ساڵه كار له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانى ئه‌م سامانه ده‌كات، به 964ـى وت، ئه‌و خاوەنی بیرۆکەی بەرهەمهێنانی پەنجەماسییه لە خانووی پلاستیکیدا و لە جێبەجێکردنیشدا هیچ فەرمانگەیەکی حکومەت هاوکاری نەکردووە.
وتیشی “ئەمساڵ ئەم بیرۆکەیەم جێبەجێکرد و سەرکەوتنم بەدەستهێنا و بە هەوڵ و ماندووبونی خۆم و لەسەر ئەرکی خۆم ئەنجامم داوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م كاره‌ى لەچوارچێوەی کار و چالاکیەكانى وەکو سەرۆکی کۆمەڵەی گەشەپێدانی سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی داوه کە ئامانجیان پێشخستنی کەرتی سامانی ماسیە.
روونیشیكرده‌وه، پڕۆژه‌كه‌ى به‌سوود وه‌رگرتن له دوو خانووی پلاستیكی كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیكییه‌وه بۆى دابین كراوه، توانیویه‌تى په‌نجه‌ماسی به سستمى نیمچه ده‌ستكرد به‌رهه‌م بهێنێت.
په‌نجه ماسییه‌كه لە دایکانەی جۆره ماسییه‌كه به‌ناوى common carp بەرهەم هاتووه .
به‌قسه‌ى سه‌ڵاح مه‌جید، ئه‌و كاره‌ى ئه‌م كردوویه‌تى یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بكرێت و ده‌شڵێت “توێژینه‌وه‌ى دیكه‌شم له‌به‌رده‌ستدان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم سامانى ماسی زیاتر گه‌شه‌پێبده‌م”.