کوردێک لە رێگایە بەرەو پاریس

پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە ئۆڵمپیاد بۆ تۆپی سەرمێز لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت

964+

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

لە سلێمانی پاڵاوتنەكانی تۆپی سەرمێزی رۆژئاوای ئاسیا، بە بەشداری یاریزانانی 10 هەڵبژاردە  بۆ گەیشتن بە ئۆڵەمپیادی پاریس، بەڕێوەچوو .

فوئاد موحسین، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بە 964ـى وت، هەڵبژاردەكانی عێراق ، سعودیە، قەتەر، بەحڕەین، یەمەن، سوریا ، لوبنان و فەلەستین بەشدارن و یاریزانەكان  بەتاك سەردەكەون بەپێى قۆناغەکان و لە کۆتایشدا تەنیا دوو یاریزان یەکێک لە کوڕان و یەکێکى تر لە کچان بۆ ئۆڵمپادى پاریس سەردەکەون.

لە پاڵاوتنەکەدا 18 یاریزانى کوڕ و 12 یاریزانى کچ کێبڕکێ دەکەن و رۆژى 19.5.2024، ناونیشانى ئەو دوو یاریزانە ئاشکرا دەبێت کە بۆ پاریس دەچن.

عومەر تاهیر، یاریزانی كوردی هەڵبژاردەی عێراقە و گەیشتووەتە قۆناغى 16، قسەی بۆ 964 كردوەو دەڵێت، خەونی من گەیشتنە بە ئۆڵەمپیادی پاریس، ئامادەكاری باشمان كردوە بۆ پاڵاوتنەكە و هەوڵدەدەم بگەمە یاری كۆتایی و سەركەوتن مسۆگەر بکەم.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح