ئاگادارى جگهرهكانتان بن
دوو تیمی ئاگركوژێنه‌وه گه‌نم و جۆى مەلاقەرە ده‌پارێزن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌دوێنێوه دوو تیمى به‌رگرى شارستانى له ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره جێگیركراون بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له داغڵودانى هاوڵاتیان، فریایان بكه‌ون.
ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره بنكه‌ى ئاگركوژێنه‌وه‌ى لێ نیه، ئه‌م دوو تیمه‌ش سه‌ر به بنكه‌ى ئئاگركوێنهوهى مه‌خمور – هه‌ولێرن و تا دروێنه‌ى گه‌نمى جوتیاران ته‌واو ده‌بێت له‌و سنووره ده‌مێننه‌وه.
رائید هێمن مام عه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، دوێنێ له‌یه‌كه‌م رۆژى جێگیربوونى تیمه‌كانیان، دوو رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه هه‌بووه و به‌ڵام كۆنتڕۆڵیان كردووه.
وتیشی “پۆش و په‌ڵاش و چاڕه گه‌نمى هه‌ندێك له جوتیاران سووتان به‌ڵام نه‌مانهێشت بگاته ئه‌و كێڵگه گهنمانهى كه هێشتا دروێنه نه‌كراون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێویسته خه‌ڵكى به وریاییه‌وه مامه‌مه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێڵگه گه‌نمه‌كانى سنووره‌كه بكه‌ن و به‌تایبه‌تیش جگه‌ره‌كێشه‌كان پێویسته ئاگادارى جگه‌ره‌كانیان بن.
ئامۆژگارى جوتیارانى سنووره‌كه‌شی كرد، كه دواى دروێنه‌ى گه‌نم و جۆ راسته‌وخۆ جاڕهگهنمهكانیان نه‌سوتێنن، كه به‌شێكیان بۆ سه‌رله‌نوێ چاندنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى دیكه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت “مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه و هۆكارێكه بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر”.
تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه چه‌ند ژماره موبایلێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن:
07504054161 ئاگرکوژێنەوە
ھێلی فریاکەوتن ( 115)
ھێڵی فریاکەوتن (125)
پۆلیسی مەلاقەرە 07507416946