گرافیك: 964+
10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له زاخۆ بریندار ببوو
بازرگانێكی ماده‌ى هۆشبه‌ر لە نەخۆشخانەیه‌كی دهۆك گیانی لەدەستدا
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەو بازرگانەى مادە هۆشبەرە، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌ربه‌ر له زاخۆ روبەرووی ئاسایش ببووه‌وه، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه گیانی لەدەستدا.
کاتژمێر 7:00ـى ئێوارەی رۆژی سێشەممە 7.5.2024 بوو، كاتێك لە گەڕەکی خواکورکى زاخۆ، هێزێکی ئاسایش ده‌یانویست بازرگانێکی مادەی هۆشبەر ده‌ستگیربكه‌ن، به‌ڵام بازرگانه‌كه خۆى به‌ده‌سته‌وه نه‌داو تەقە لە نێوان هه‌ردوولادا دروستبوو، لە ئەنجامدا بازرگانەکە بەسەختی و دوو کارمەندی ئاسایشیش بەسووکی برینداربوون.
بازرگانەکە ناوی (ف. م. س)ـه و خەڵکی شاری زاخۆیە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، بەهۆی ئەوەی ه‌لكاتى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئاسایش گولـلەیه‌ک بەر سەری و دوو گوولله‌ش به‌ر سكى كه‌وتبوون، دۆخى ته‌ندروستى باش نه‌بوو و ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستداوه.
وتیشی “له‌و رۆژه‌وه‌ى بریندار بووه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ لە نەخوشخانەی سەنتەری دڵ لە دهۆک و لەژێرچاودێری چڕدا بووە، دواى كاتژمێر 2:00ـى به‌ره‌به‌یانى گیانی لەدەستدا”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن