ده‌ڵێن بۆ زیاتر خزمەتکردنی شاره‌كه‌یه‌

له‌ هه‌ولێر ئاڵوگۆڕى به‌ سێ بەڕێوەبەری شارەوانی كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە هەولێر سێ بەڕێوەبەرى شارەوانى ئاڵوگۆڕیان پێکرا، وەزارەتى شارەوانیش دەڵێت، بۆ زیاتر خزمەتکردنى شارەکەیە.

گۆڕانكارییه‌كان له‌ هه‌ر سێ بەڕێوەبەرایه‌تى شارەوانى یەک، دوو و شەش كراوه‌ .

به‌پێی بڕیارى ئاڵۆگۆڕه‌كه،‌ كه‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تریفە نه‌جات عەساف، له‌ بەڕێوەبەری شارەوانی یەک نه‌ما و كرایه‌ بەڕێوەبەری شارەوانی شەش، عه‌بدوڵا شەمسەدین عه‌بدوڵا له‌ بەڕێوەبەری شارەوانی شەش نه‌ما و كرایه‌ بەڕێوەبەرای شارەوانی دوو، هەروەها ئارام رەسوڵ محه‌مه‌دیش له‌ بەڕێوەبەری شارەوانی دوو نه‌ما و لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک، دەستبەکار بوو.

سبەی دواوادەیە بۆ شارەوانییەکان و دوکاندارانی قەیسەری...

سبەی دواوادەیە بۆ شارەوانییەکان و دوکاندارانی قەیسەری هاوکاری دەکرێن