وەزارەتى تەندروستى دایخست

سەنتەرێکى جوانکارى بە تامى باندێکى مافیایى

964+

عادل کانەبی

ریکلامى سەنتەرێکى جوانکارى لە میسر، وەزارەتى تەندروستى هێنایە دەنگ و دایخست.

ریکلامەکە لە شێوەى باندێکى مافیایى یان دیمەنى فیلمێکى ئاکشندا تۆمارکراوە و وەک باندێکى مەترسیدار دەرکەوتوون، هەر بۆیە ئەمە دەنگدانەوەیەکى زۆرى لە سۆشیالمیدیاى میسرى لێکەوتەوە تا وەزارەتى تەندروستى ئەو وڵاتەیان هێنایە قسە.

دواى لێکۆڵینەوەکان، وەزارەتى تەندروستى بۆى دەرکەوت سەنتەرەکە بێمۆڵەتە و خاوەنەکەشى هیچ لە ئیشەکە نازانێت و خۆى کردووە بە پزیشکى جوانکارى، لەبەر ئەم هۆکارانە بە بڕیارى دادگا سەنتەرەکە داخرا و ئەوانەشى کاریان تێدەدەکرد رووبەڕووى دادگا کرانەوە.

لە هەولێر نۆرینگەیەکی پزیشکی جوانکاری داخرا

لە هەولێر نۆرینگەیەکی پزیشکی جوانکاری داخرا