دەیانەوێت دەریان بکەن
کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵان گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی گردبوونەوە بەرامبەر لابردنی جێگاکەیان و دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێ بوون لە شوێنی.
فاروق ئەحمەد نوێنەری کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵان بە 964ـی وت، چەند رۆژێکە گڵیان هەڵداوەتەوە لەسەر رێگای چوون بۆ مەیدانی ئاژەڵان و ئەو کۆمپانیایەی زەویەکەی وەرگرتووە دەیەوێت دەریان بکات.
باسی لەوەکرد، ئەوان ساڵانێکە لەو جێگایە زەویان وەرگرتوە و ئێستا بەبێ قەرەبوو دەیانەوێت دەریان بکەن و بیاننێرنەوە ئەو جێگایەی لە نزیک گوندی یەک ماڵە بۆیان دیاریکراوە.
ئەوەی خستەڕوو، ئەو جێگایەی بۆیان دیاریکراوە پێیان دەفرۆشرێت و هەر جێگەیەی بە 10 ملیۆن دینار پێیان دەدرێت، بۆیە رازی نین بەو بڕیارە.
مەیدانی ئاژەڵان دەکەوێتە سەر ەێگای سلێمانی – عەربەت نزیک گەڕەکی شێخ عەباس.
پێداچوونەوە: توانا نەقی