کارکردن لە پرۆژەی ئاوەڕۆی لولەیی لە گەڕەکی گەڕەسۆر لە بنەسڵاوە. وێنە: 964
لە بنەسڵاوە
ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەکی گەڕەسۆر دروست دەکرێت
964+
بەهرە محەمەدئەمین
پڕۆژەی دروست كردنی ئاوەرۆی لوولەی لەگەرەكی گەرە سۆر دەستی پێ كرد، بەهۆیەوە مەترسی لافاو لەسەر چەند گەڕەکێک نامێنێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی هەولێر، پرۆژەکە لە 450 مەتر ئاوەڕۆی لوولەیی شیشدار پێک دێت کە زیاتر لە سەد ملیۆن دیناری تێدەچێت.
زریان سەباح، سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە و بە 964ی وت، بە تەواو بونی ئەم پڕۆژەیە مەترسی لافاو لەسەر گەڕەکەکە کەم دەبێتەوە کە ساڵانە لەكاتی بارینی باران دەبووە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ خەڵک.
وتیشی” نەک تەنیا بۆ خودی گەڕەکەکە بەڵکو مەترسی لافاو لەسەر گەڕەکەکانی ئاڵتوون، نۆ هەزاری وهیران ستی دوو نامێنێیت.
گەرەکی گەڕە سۆر یەکێکە لە گەڕەکە تازەکانی قەزای بنەسڵاوە و نزیکەی 300 ماڵی لێ دەژی.