دابه‌شكردنی كاره‌بای ده‌شتی هه‌ولێر:
كێشەی بارزۆریی كارەبا لە سنووری بنەسڵاوە چارەسەر كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای دەشتی هەولێر رایگه‌یاند، لەگەڵ فەرمانگەی كارەبای بنەسڵاوە، ئەو سێ فیدەرەیان بەگەڕخست، كە بۆ چارەسەری كێشەی بارزۆریی كارەبا لە سنووری بنەسلاوە دەرهێندرابوون.
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای دەشتی هەولێر ده‌ڵێن، بەگه‌ڕخستنی فیدەری 14ی رۆژهەڵات، بۆ چارەسەركردنی فیدەری 13ی مۆنۆمینتی شەهیدان، هەروەها بەكارخستنی فیدەری 2ی مۆبایلی سەفین بۆ چارەسەركردنی فیدەری 6 و 15ی رۆژهەڵات ئه‌نجام درا، بەمەش ئەو كێشەیەی به‌شداربووانی كاره‌بای سەر ئەو فیدەرانەی چارەسەر كردووه، كە هه‌شت ساڵ بوو وەك پێویست نەیاندەتوانی سوود لە بەشە كارەبای خۆیان وەربگرن.
چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێری كرد و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له په‌یجی خۆیان ئاماژه‌یان پێداوه، سه‌ردانه‌كه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی بارزۆری فیدەرەکانی كاره‌بای دەشتی هه‌ولێر بووه.