ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ کۆبووەوە

پارێزگاری سلێمانی: رێگە بە دەرۆزەکردنی منداڵان نادەین

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ بەڕێوەچوو، ژمارەیەک بڕیار و راسپاردە دەرکران بۆ رێگریکردن لە دەرۆزەکردن و کارکردنی منداڵ.

هێمن محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەدا باس لەو رێکارانە کراوە کە دەبێت بگیرێنەبەر بۆ پاراستنی منداڵان لە مادە هۆشبەرەکان، بازرگانیکردن پێیان و دەستدرێژیکردنە سەریان.

لەدوای کۆبوونەوەکە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاردرا بەهەموو شێوەیەک کارکردن و دەرۆزەکردن بە منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵان و دیاردەی دەرۆزەکردن بەشێوەیەکی گشتی قەدەغەبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەرۆزەکردن بە یاسا قەدەغەکراوە و ژیانی ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن یان پێیاندەکرێت، دەخاتە بەردەم هەڕەشەیەکی گەورەوە.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی، “بەراورد بە ساڵانی رابردوو، دیاردەی دەرۆزەکردن کەمیکردووە و ئەگەر هەموو لایەک هاوکاربن کەمتریش دەبێتەوە”.

لە سۆران نزیکەی 60 دەرۆزەکەر دەستگیرکران

لە سۆران نزیکەی 60 دەرۆزەکەر دەستگیرکران