دیمه‌نێك راهێنانه‌كه به كارمه‌ندانى هاتوچۆى پشده‌ر.. وێنه: راگه‌یاندنى هاتوچۆى راپه‌ڕین
بڕیاره‌كه ته‌نیا له راپه‌ڕینه
كارمەندانی هاتوچۆی پشدەر فێری ئاگركوژاندنەوە دەكرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆی راپەڕین، راهێنان به كارمه‌ندانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ر حاڵه‌تێكی ئاگركه‌وتنه‌وه فریای خۆیان بكه‌ون و هاوكار بن له كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كان.
هۆبەی ئاڕاستەکردن و رابەریى کردنی مەعنەوی له بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانى ئه‌م ئیداره‌یه كار له‌سه‌ر ئه‌م راهێنانه به كارمه‌نده‌كانى ده‌كات.
له‌ئێستادا راهێنانه‌كه بەشی هاتوچۆی قەزای پشدەر گرتووه‌ته‌وه بەهەموو بنکەو هۆبەکانییەوە و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سیمینارێکیان بۆ کارمەنده‌كانی به‌ڕێوه‌برد.
نه‌قیب عه‌لى عه‌بدوڵا، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى هاتوچۆى راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند، به‌باشیان زانیوه كارمه‌نده‌كانیان له‌سه‌ر كوژاندنه‌وه‌ى ئاگر رابهێنن بۆئه‌وه‌ى له حاڵه‌ته كتوپڕه‌كاندا هه‌م فریاى خۆیان بكه‌ن و هه‌م هاوكاریش بن له كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كان.
وتیشی،”ئه‌م راهێنانه بڕیارێكی سه‌رتاسه‌رى نییه، به‌ڵكو هۆبه‌كه‌مان له ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌پێویستى زانیوه كارمه‌ندان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته رابهێندرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ناوچه‌كه‌یان كشتوكاڵییه و ئێستاش به‌ره‌و وه‌رزى ئاگر كه‌وتنه‌وه ده‌چن بۆیه وه‌كو پۆلیسی هاتوچۆ پێیان باشبووه هاوكارى تیمه‌كانى به‌رگرى شارستان بن.
جارێ ئه‌م راهێنانه تەنیا له سنوورى هاتوچۆى پشده‌ر كراوه، پلانیشیان ئه‌وه‌یه له داهاتوو به‌پێی پێویست راهێنان به‌ته‌واوى كارمه‌ندانیان له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بكه‌ن.