لە دەریاچەی دەربەندیخان

دوو راوچی ماسی و بەلەمەکەیان دوای ئەوەی ویستیان هەڵبێن دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

دوو راوچی ماسی کە لە بەلەمێکدا بوون و سەرقاڵی راوی ماسی بوون مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و ژینگە گەمارۆیان دەدەن لە دەریاچەی دەربەندیخان و دواتر بە هاوکاری ئاسایش دەستگیر دەکرێن.

ئەو دوو راوچییە ئامادە نەبوون نەخۆیان رادەست بکەن نە بەلەمەکەیان، بۆیە مەفرەزەیەکی ئاسیایش چوونەتە دەریاچەکەو دەستگیریان کردوون.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، دوای ئەوەی دوو کەسەکە ئامادە نەبوون خۆیان رادەست بکەن فەرمانیان کردووە مەفرەزەی ئاسیش و پۆلیس بچنە دەریاچەکە بۆ دەستگیر کردنیان.

وتیشی، توانیویانە دەستگیریان بکەن و دەستبگرن بەسەر یەک تۆڕی گەورەی راوکردنی ماسی یەک بەلەم و ماتۆڕی جۆری یاماها و یەک تەنکی بەنزین.

قایمقام دەڵێت، ئەو کەسانە رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی دەربەندیخان کراون و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

راوچیەکی ماسی دەستگیر کرا

راوچیەکی ماسی دەستگیر کرا