رۆن رژابوو
رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن ئاسایی بووەوە
964+
بەهرە محەمەدئەمین
دوای رژانی سووتەمەنی لە تەنکەرێک مەترسی لەسەر رێگای دەربەندیخان بۆ زەرایەن نەماوە، رێگاکە پاککراوەتەوە و هاتوچۆ تیایدا ئاسایی بووەتەوە.
شەوی رابردوو بەهۆی رژانی نەوتی رەشەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگاکە دروست ببوو، چەند ئۆتۆمبێلێکیش زیانمەند بوون.
پشتیوان عابد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ی وت، نزیک کاتژمێر 2ـی بەرەبەیان کێشەکە چارەسەرکرا و ئەم بەیانییەش پشکنینیان بۆ رێگەکە کردووە و سەلامەتە.
بە قسەی پشتیوان عابد، جگە لەوەی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر دەست بەسەر ئەو تەنکەرەکەدا دەگیرێت کە نەوتەکەی لێ رژاوە، پێویستیشە قەرەبووی ئۆتۆمبێلە زیانمەندبووەکان بکاتەوە، تێچووی شۆڤڵی پاککردنەوەی رێگاکەش بدات.
“هەر کەسێکێکی دیکەش سکاڵا بکات و قەرەبووی پێویست بێت، لە ئەستۆی شۆفێری تەنکەرەکەیە”، هاتوچۆی دەربەندیخان وای وت.