تەمەنی 30 ساڵە
تەرمی کچێک لە نزیک رووباری دێرەلووک دۆزرایەوە
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لەلایەن چەند کەسێک تەرمی کچێکی تەمەن 30 ساڵان لە رووباری دێرەلووک دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی داد کراوە
هێمن سلێمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک بە 964ی وت، ئەمڕۆ ئێوارە پۆلیسەکانی بنکەکەمان تەرمی کچێکیان لە رووباری دێرەلووک دۆزییەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئامێدی کراوە، دوای ئەوە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنین.
وتیشی، لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی دێرەلووک لە هۆکاری گیانلەدەستدان و دیاریکردنی ناسنامەی کچەکە بەردەوامە.
ناحیەی دێرەلووک سەر بە قەزای ئامێدییە لە سنووری پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا