زاخۆ

کچێکی تەمەن شەش ساڵان گیانی لە دەست دا

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

کچێکی تەمەن شەش ساڵان کەوتە ژێر پیکابێک و گیانی لەدەست دا.

ئەم ئێوارەیە 12.5.2024 لە کۆمەڵگای خرابابک، کچێکی تەمەن شەش ساڵان، کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلێکی پیکاب و دوای گواستنەوەی بۆ نەخوشخانە لەوێ گیانی لەدەست دا.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، دوای گواستنەوەی بۆ نەخوشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ، کچەکە لەوێ گیانی لەدەستداوە، شوفێرەکەش بەپێی ماددەی 24 لە یاسای هاتوچۆ راگیراوە و پەڕاوی لیکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە

ئەمڕۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە