"فەرمانبەر بە تەنسیب دەهێنن"

سێ ساڵە سایلۆی کەلار گەنمی تێ نەکراوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە ساڵی 2021 – ەوە، سایلۆی کەلار کراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا گەنم نەکراوەتە کۆگاکانی سایلۆکە، لە بەرانبەردا لە دەرەوەی سایلۆکە بە چیمەنتۆ شەش کۆگا دروستکراون و گەنمی تێدا ھەڵدەگیرێت.

کاروان رەئوف، بەڕێوەبەری سایلۆی کەلار بە 964ى وت، “بەھۆی نەبوونی فەرمانبەر نەمانتوانیوە، کۆگا (بەنزە ستیلەکانی سایلۆکە) کار پێ بکەین لە وەرزی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، کارمەندیشمان بۆ دانامەزرێنن”.

“سایلۆکە تەنیا بەڕێوەبەر و فەرمانبەرێکی ھەیە، بۆ کارپێکردنی سایلۆکەش پێویستییان بە نزیکەی 60 فەرمانبەر ھەیە، ئەگەر ئەمساڵ رێژەی وەرگرتنی گەنمان بۆ زیاد بکرێت، ئەوا گرفتمان بۆ دروست دەبێت لە وەرگرتنی گەنمی زیاتر بەھۆی نەبوونی کارمەند و کار پێنەکردنی سایلۆکە”، کاروان رەئوف وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “فەرمانی دامەزراندنی 58 فەرمانبەرمان بۆ دەرچووە، بەڵام بۆمان جێبەجێ ناکرێت و تاوەکو ئێستا ھیچ فەرمانبەرێک بۆ سایلۆکە دانەمەزراوە، ساڵانە لەکاتی وەرگرتنی گەنم بەشێوەی تەنسیب بۆ  شەش مانگ لە فەرمانگەکانی تر فەرمانبەر دەھێنین”.

سایلۆی کەلار لە 16 کۆگا (بەنزی ستیل) پێکدێت، توانای ھەڵگرتنی 40 تۆن گەنمیان ھەیە، جگە لەوەی پەنکەرەکانیش نزیکەی 40 تۆن گەنم دەگرێت، بە کەوتنە کاری سایلۆکە دەتوانرێت، ساڵانە 80 تۆن گەنم وەربگرێت، لەکاتێکدا ئێستا تەنھا 40 تۆن گەنم وەردەگیرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

داوا لە جووتیارانی گەرمیان دەکرێت جاڕەگەنمەکانیان نەس...

داوا لە جووتیارانی گەرمیان دەکرێت جاڕەگەنمەکانیان نەسووتێنن

لە سنووری چەند گوندێکی گەرمیان سن داویەتی لە گەنم

لە سنووری چەند گوندێکی گەرمیان سن داویەتی لە گەنم