زیانى هەیە

لە سنووری چەند گوندێکی گەرمیان سن داویەتی لە گەنم

964+

توانا نەقی

هەرچەندە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە گەرمیان ئیتر وەزری دروێنەیە لە بەشێک لە ناوچەکان، بەڵام لە چەند گوندێک مێرووی سن داویەتی لە گەنم و دەبێت جوتیارەکان ئاگاداری بن.

ئەمڕۆ دووشەممە کشتوکاڵی گەرمیان بڵاویکردەوە، لیژنەکانیان بۆ کێوماڵکردنی مێرووی سن و کیسەڵە و نەخۆشییەکانی ژەنگ لە بەشی پاراستنی رووەک سەردانی چەند گوندێکیان کردووە.

لیژنەکە چوونەتە هەریەک لە گوندەکانی، بەکر بایف، تم تمە، گۆڕی ئەسپ، زەردەلیکاو، چرچەقڵە و بەرکەل لە سنووری ناحیەی شێخ تەویل.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پشکنینی چەند کێڵگەیەکی گەنم و جۆ ئەو مێرووە لە ماوەی دوو مەتر بۆ سێ مەتر چوارگۆشە بەدی کراوە، بەڵام زیانی ئابوری نەبووە، رێنماییان داوە بە جوتیارەکان چاودێری بکەن ئەگەر زیاتر بوو دەرمانی قەڵاچۆکردن بەکار دەهێنن.

لە سنووری گەرمیان، لە نزیک 10.5.2024 دروێنەی گەنمی جوتیاران دەست پێدەکات، کشتوکاڵی گەرمیان پێشبینی دەکات ئەمساڵ بەرھەمی دانەوێڵەی جوتیاران نزیکەی 200 ھەزار تۆن بێت.

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان رووبەری ملیۆنێک و 433 ھەزار و 221 دۆنم زەوی کشتوکاڵی ھەیە، کە ملیۆنێک و 322 ھەزار و 19 دۆنمی دێمیە و پشت بە ئاوی باران دەبەستێت، 111 ھەزار و 202 دۆنمی بەراوە.

ئەمساڵ سن و کیسەڵەش کار لە بڕشتی گەنمی گەرمیان ناک...

ئەمساڵ سن و کیسەڵەش کار لە بڕشتی گەنمی گەرمیان ناکات