"بیکەن بە لەوەڕ بۆ ئاژەڵان"
داوا لە جووتیارانی گەرمیان دەکرێت جاڕەگەنمەکانیان نەسووتێنن
964+
هونه‌ر فارس – گه‌رمیان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی گه‌رمیان داوا له جووتیاران ده‌كات، جاڕه گه‌نمه‌كان و زه‌وییه‌كانیان نه‌سووتێنن، كاتێك دروێنه‌یان ته‌واو ده‌بێت، چونكه ئه‌م كاره زیانی بۆ زه‌وییه‌كان هه‌یه، جگه له‌وه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئاگره‌كان كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت و زیانی زۆر بگه‌یه‌نن.
مه‌ریوان عه‌بدوڵا به‌رپرسی پلاندانان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ به‌روبوومی كشتوكاڵ به‌راورد به ساڵانی رابردوو زۆر زیادی كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌هۆی سووتاندنی جاڕه‌كان زیان به زه‌وییه‌كان ده‌گات و پیتوبه‌ره‌كه‌تی كه‌مده‌كاته‌وه، بۆیه داوا ده‌كات جووتیاره‌كان زه‌وییه‌كانیان پاش دروێنه نه‌سووتێنن و بیهێڵنه‌وه و له بری سووتاندن ئاژه‌ڵی تێبكه‌ن و بۆیان بكه‌ن به له‌وه‌ڕ.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا