دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێل و تۆڕانەی دەستی بەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان
چەندین تۆڕ دەستی بەسەردا گیراوە
راوچیەکی ماسی دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
لە ئاغجەلەر و سەید سادق پۆلیسی دارستان هەم راوچیەکیان دەستگیر کردووە هەمیش دەستیان گرتووە بەسەر چەندین تۆڕ و کەرەستەی راوکردن.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر دەرچوون بۆ سەر زێی بچووك لە سنووری( گۆپتەپە) لە ئەنجامدا هاوڵاتیەكیان بە تۆمەتی راوکردنی ماسی دەستگیر کردووە.
دەشڵێت، دەستگیراوە بەسەر 9 تۆڕ، 12 قولاپ، 1 شەدا و ، 1 ئۆتۆمبێل، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.
ئاماژەی بەوەشکرووە، لە چالاکیەکی دیکەدا مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق دەرچوون بۆ سەر دەریاچەی (سیروان – دەربەندیخان) توانرا 7 تۆڕی راوی ماسی هەڵبگرنەوە کە 1 ماسی زیندوی پێوەبووە و خراوەتەوە ناو دەریاچەکە.