قارچک پەیدا بوونەوە
لە پشدەر وەرزى بەهار خۆى نوێکردەوە
964+
محەمەد عەلى- قەڵادزێ
به هۆی شەپۆلە باران بارینەکانی چەند رۆژی رابردوو، لە دەشت و دۆڵەکانی پشدەر قارچک کە بە شێوە زارى پشدەرى پێى دەڵێن کارگ، سەریان دەرکردووە و هاوڵاتیان بەمەبەستی کۆکردنەوەیان روولە دەشت و چیاو دۆڵەکان دەکەن.
سەید چیا کە هاوڵاتییەکى دانیشتوی قەڵادزێیە و بە مەبەستى بەسەربردنى کاتێکى خۆش و کۆکردنەوەى قارچک رووى لە سنورى گوندى مڕێ کردووە، قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت، بەهار نوێ بووەتەوە و ئەمڕۆ 15 کیلۆ کارگم کردووە.
ئەو جۆرە قارچکەى لە سنوورەکە سەریان دەرکردووە لە جۆرى قارچکى بەرسورن کە لە پێدەشتەکان دەڕوێن، وەک ئەوەى سەید چیا باسى دەکات،”بەلەزەتن”.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح