لە دەست راوچییەکان ئازادکراون

ژمارەیەک سمۆرە بۆ ناو سروشت گەڕێندرانەوە

+964

ئاکام غەفور-سۆران

ژمارەیەک سمۆرە لە دەڤەری بارزان ئازاد کران و گەڕێندرانەوە ناو سروشت.

ئەمڕۆ دووشەمە 12.5.2024 بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان ژمارەیەک سمۆرەی گەڕاندەوە ناو سروشت، کە سێ سمۆرە بەهۆی بچوکیان زیاتر لە مانگێکە بەخێو دەکرێن و لە دەستی راوچییەکان ئازاد کرابوون.

ملازم سدیق حەسەن، راگەیاندنی بەتالیۆنەکە، بە 964ـی وت، ئەمڕۆ پێنج سمۆرەمان گەڕاندەوە ناو سروشتی دەڤەری بارزان، کە سێ سمۆرەیان هەر خۆمان پێشتر لە دەستی راوچییەکان گرتنمان، بەڵام چونکە بچوک بوون ماوەی مانگێک دوو پێشمەرگەی شارەزا لە لای خۆمان چاودێرییان دەکەن تا دڵنیا بوونەوە لەوەی کە دەتوانن خۆیان بژێنن.

وتیشی، “داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە راوکردنی باڵندە و ئاژەڵی کێوی دووربکەونەوە، پێویستە هەموومان پارێزگاری لە ژینگەی وڵاتەکەمان بکەین، سمۆرە گیاندارێکی ژینگەدۆستە و زۆربەی ئەو دارە خۆڕسکانەی دەڕوێن لە لایەن سمۆرەوە دەچێندرێن”.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەند کەسێک لە سەر راوکردن لە دەڤەری بارزان دەستگیر کراون، تا ئێستاش 16 سمۆرە و حەوت کەو لە دەستی راوچییەکان رزگار کراون و ئازاد کراون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لەبەر ئەوەی گژوگیای بەهارەیان لە رەگەوە هەڵکێشا بوو 9 ک...

لەبەر ئەوەی گژوگیای بەهارەیان لە رەگەوە هەڵکێشا بوو 9 کەس دەستگیر کران