بەڵێنی دابوو

کارلیتۆ دیسان جگەرەکەی داگیرساندەوە

سۆما حەکیم زادە

دووساڵ لەمەوبەر و لە کاتی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریال مەدرید، وێنەیەکی کارلۆ ئەنچیلۆتیی راهێنەری یانەکە بڵاوبووەوە بە چاویلکەیەک و جگەرەیەکی چرووتەوە، رۆدریگۆ، ڤینیسیۆس و میلیتاو و داڤید ئالابا لەتەنیشتەوە وەستاون، ئەم پۆزەی دەنگی دایەوە و لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە.

هەربۆیە شەوی رابردوو کاتیک پرسیاریان لە کارلۆ کرد کە ئایا بۆ ئاهەنگەکەی ریال مەدرید هەمان هەنگاو دووبارە دەکاتەوە؟ وەڵامێکی ئەرینی دانەوە و وتی بە دڵنیاییەوە!

راهێنەرە ئیتاڵییەکە ئەمڕۆ بەڵێنەکەی جێبەجێکرد و لە کاتی ئاهەنگی بردنەوەی نازناوی لالیگادا، جگەرەکەی داگیرساندەوە لەناو ئەو پاسەی کە تیپەکەی بەرەو گۆڕەپانی سیبێلێسی شوێنی ئاهەنگەکە دەبرد،  بەڵام ئەمجارە هەمان ئەستێرەکانی ریالی لەدەور نەبوو.