سەرڕێژ نابێت

ئەمساڵ بەتەما نەبن لای بێلماوسەکەی دوکان وێنە بگرن

964+

پێشەوا محەمەد

لە چاو ئەمکاتەی ساڵی رابردوودا، بەنداوی دووکان چوار مەتر ئاوی زیاترە و بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، ئەمساڵ سەرڕێژبوونی بەنداوەکە بە دوور دەزانن.

بەنداوی دوکان گەورەترینی هەرێمی کوردستانە، حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت و بە پێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرەکە، ئێستا زیاتر لە سێ ملیار و 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.

“بۆ سەرڕێژبوونی بە دوور دەزاندرێت ئەمساڵ بەنداوەکە سەرڕێژ بکات، بەڵام هیچ کێشەیەکی کەمئاوی نە بۆ خواردنەوە و نە بۆ کاری کشتوکاڵی لەسەر بەنداوەکە نییە”، ئەوە قسەی کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکانە بۆ 964.

وتیشی، “بەرزیی سەدەکە 116 مەترە و ئێستا 16 مەتری ماوە پڕبێت و لە بێلماوسەکەوە سەرڕێژ بێت”.

بەنداوەکە دەکەوێتە قەزای دوکان، ساڵی 1954 دەست بە دروستکردنی کراوە و ساڵی 1959 تەواو بووە.

“بارانبارین کاریگەریی راستەوخۆی هەیە بۆ زیادکردن یان سەرڕێژبوونی بەنداوەکە، ئەمساڵیش لەگەڵ ئەوەی بارانی باش باریوە بەڵام هێشتا نەگەیشتووە بەو ئاستەی پێویستە و بەتایبەت لەمەودوا بارانبارین نامێنێت یان زۆر کەم دەبێتەوە”، کۆچەر جەمال وا دەڵێت.

رووباری دیجلە بە ئاوی بەنداوی دوکان تینوێتی دەشکێت

رووباری دیجلە بە ئاوی بەنداوی دوکان تینوێتی دەشکێت