لەمەودوا چی دەکرێت؟

هۆشداری لە پیسبوونی دارستانەکانی بەردەم خەرەندی رەواندز دەدرێت

964+

پێشەوا محەمەد

فەرمانگەی ژینگەی سۆران هۆشداری لە پیسبوونی دارستانەکانی بەردەم خەرەندی رەواندز دەدات و رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەو دارستانانە بپارێزرێن.

فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە هاوکاریی ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ چوونەتە ناو دارستانەکان و شوێنەکەیان پاککردووەتەوە.

هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە 964ـی رایگەیاند، ئەو دارستانانە روویەکی زۆر سروشتی و جوانیان بەو ناوچانە بەخشیوە و ناکرێت بەو شێوەیە پیس بکرێن.

وتیشی، “لەگەڵ شارەوانی بەنیازین رۆژانی گەشت چەند کەسێک دابندرێن عەلاگەی خۆڵ بدەن بە گەشتیاران و ئێوارانیش سەیری ئۆتۆمبێلەکان بکەن بزانن گەشتیارەکان خۆڵی خۆیان فڕێدەدەن یاخود نا”.

پیسکردنی ناوچە گەشتیارییەکان کێشەی هەموو شار و شارۆچکەکانە و بەردەوامیش هۆشداری لەبارەی پاکڕاگرتنیانەوە دەدرێت.

“پیسبوونی ژینگە مەترسیدارە و پێویستە هەمووان بە خەمییەوە بین و مەترسی لەسەر داهاتوومان دروست نەکەین”، هەژار ماهیر وای وت.

پۆلیسی ژینگەی سۆران هۆشداری لەناوچوونی دارستانەکان دە...

پۆلیسی ژینگەی سۆران هۆشداری لەناوچوونی دارستانەکان دەدات