مانچێستەر سیتی. فۆتۆ: X
ئه‌مڕۆ گه‌ڕی پێش كۆتایی ده‌ستپێده‌كات
خه‌ریكه نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ یه‌كلاده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه یارییه‌كانی گه‌ڕی 37 و پێش كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی ئینگلیزی ده‌ستپێده‌كات، به دۆڕانی مانچێسته‌ر سیتیش دوورنییه نازناوه‌كه بۆ ئارسیناڵ یه‌كلاببێته‌وه.
ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ زۆر گرنگه، كاتێك فولهام له له‌نده‌ن رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر سیتی ده‌بێته‌وه.
فولهام ئاستی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌كات، به‌ڵام له یاریگه‌ی خۆیدا تیپێكی به‌هێزه و ئه‌نجامی سه‌رنجڕاكێش تۆمار ده‌كات، وه‌ك بردنه‌وه‌ی له تۆتێنهام و هه‌روه‌ها وێستهام.
مانچێسته‌ر سیتی له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه به 82 خاڵ و یه‌ك خاڵ له دوای ئارسیناڵی پێشه‌نگه، به‌ڵام تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه، ئه‌مڕۆش ده‌یه‌وێت بیباته‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ده‌كات سبه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئارسیناڵ رابگرێت، ئه‌وكات بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئاسانتر ده‌بێت.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
فولهام – مانچێستەر سیتی 2:30
ئێڤەرتۆن- شێفێڵد یونایتد 05:00
نیوکاسڵ یونایتد – برایتۆن 05:00
تۆتنهام – بێرنلی 05:00
وێستهام – لوتن تاون 05:00
وڵڤەرهامتۆن – کریستاڵ پاڵاس 05:00
بۆرنمۆس – برێنتفۆرد 05:00
نۆتینگهام فۆرست – چێڵسی 07:30
ئه‌م وه‌رزه به‌شی وه‌رزش له تۆڕی 964 پێشبڕكێی فانتاسی له ئه‌پی سه‌ره‌كی فانتاسی پرێمه‌رلیگ ئه‌نجامداوه و هه‌فتانه خه‌ڵات ده‌داته براوه‌كان، زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌سیش تێیدا به‌شدارن.