کارمەندازى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر سەرقاڵى لەناوبردنى گژوگیاى بەهارەن بەمەبەستی رێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە. وێنە: بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارکەکان
هەولێر
رۆژانە 250 مەکینەى گیابڕ گژوگیاى بەهارە لەناو دەبەن
964+
وریا فەتاح
بەرێوەبەرایەتیى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر بەردەوامە لە رێکخستنەوەى پارک و بلوارەکان، هەربۆیە رۆژانە 250 مەکینەى گیابڕ گژوگیاى بەهارەى ناوشارى هەولێر لەناو دەبەن.
بەپێى راگەیەندراوى ئەندازەى پارکەکان بێت، رۆژانە تیمەکانیان بە 250 مەکینەى گیابڕ، هەرچى گژوگیاى ناوەڕاستى شەقامەکان و پارکەکانە لەناوى دەبەن.
داواش لە هاوڵاتیان دەکرێت، بەهیچ شێوەیەک ئەو گژوگیایە نەسووتێنن، تا تیمەکانیان سەرجەم سنوورەکان پاکدەکەنەوە.
وەک ئەوەى بەڕێوەبەرایەتییەکە پلانى بۆ داناوە، پێش هاتنى وەرزى هاوین سەرجەمى ئەو شوێنە گشتیانە لە گژوگیاى بەهارە پاکدەکرێنەوە.