چی بەسەر هاتووە؟

ئەو کەسەی چێپەکەی ئیلۆن مەسکی لە مێشکی دانا تەندروستی تێکچووە

+964
عادل کانەبی

لە مانگی یەکی ئەمساڵ، ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای نیوڕالینک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، نەشتەرگەری دانانی چێپی ئەلیکترۆنی بۆ یەکەم مرۆڤ بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە و دۆخی تەندروستی ئەوکەسەی بۆی کراوە باشە.

لە دوای ئەو پۆستەی، هەموو سەردێری هەواڵەکان باس باسی ئیلۆن مەسک و داهێنانە تەکنەلۆژییەکەی بوو، چونکە ئەو هەنگاوەی مەسک مرۆڤایەتی بەرەو قۆناغێکیتر دەبات.

چەند هەفتەیەک دوای دانانی چێپەکە، ئەو کەسەی بۆی داندرا رایگەیاند، دۆخی تەندروستی بەرەو باشتر دەچێت و دەیتوانی تەنیا لە رێگەی مێشکەوە ماوسی کۆمپیوتەرەکەی بجوڵێنێت و کاری پێ بکات، بەبێ ئەوەی دەست بەکاربهێنێت.

بەڵام ئەمە تاسەر نەبوو، چونکە لە دوای چوار مانگ لە نەشتەرگەرییەکە، کۆمپانیای نیۆڕۆلینک رایگەیاند، رووبەڕووی کێشەیەکی تەکنیکی بووەتەوە و وەرگرتنی زانیارییەکان لەو ئاستەدا نییە، بەراورد بە چوار مانگ لەمەوبەر.

بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی بڵاوکراوەتەوە، ئەو کێشەیە کاریگەریی تەندروستی لەسەر ئەو کەسە نابێت، کە چێپەکەی بۆ داندراوە.

کۆمپانیاکە لە ماوەی رابردوودا باسی لەوە کردبوو، یەکەمین ئامانج کە دەیەوێت پێی بگات، بریتییە لەوەی مرۆڤ بتوانێت تەنیا بە بیرکردنەوە و بێ ئەوەی پێویست بە هیچ جووڵەیەک بکات، هێمای ماوسی کۆمپیوتەر بجوڵێنێت یان بێ دەستدان لە کیبۆرد شت بنووسێت.

ئیلۆن مەسک 250 دۆلار داشکاندن بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس دەک...

ئیلۆن مەسک 250 دۆلار داشکاندن بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس دەکات