لە مەریوان

کوڕێک باوک و دایکی و خوشکێکی خۆی کوشت

964+

پێشەوا محەمەد

لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوڕێک دایک و باوک و خوشکێکی خۆی کوشتووە و رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە کۆمەڵایەتی بووە.

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، کوڕەکە قوتابیی قۆناغی 12ـیە و باوکی تەمەنی 43 ساڵ بووە و دایکی 38 ساڵ و خوشکەکەشی 12 ساڵ بووە.

ئاماژە بەوەش دراوە، کوڕەکە تاوانەکەی بە چەکی باوکی ئەنجام داوە، کە ئەندامی سوپای پاسداران بووە.

زانیارییەکانی هەنگاو ئاشکرای دەکەن، رووداوەکە رۆژی سێشەممە 7.5.2024 روویداوە و درەنگانی دوێنێ شەو زانیارییەکە بڵاوبووەتەوە.

“دوای رووداوەکە ئەو کوڕە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و هۆکارەکەشی بۆ ناکۆکیی خێزانی و کێشەی کۆمەڵایەتی گەڕاندووەتەوە”، راگەیەندراوەکەی رێکخراوی هەنگاو وادەڵێت.

درەنگانی دوێنێ شەویش لە گەڕەکێکی شاری بەسڕە باوکێک 12 کەسی خێزانەکەی دەکوژێت و دواتر خۆشی دەکوژێت، رووداوەکە هەژانێکی گەورەی کۆمەڵایەتیی لە ئاستی عێراق دروستکردووە.

باوکێک 12 ئەندامی خێزانەکەی کوشت

باوکێک 12 ئەندامی خێزانەکەی کوشت