لە خانەی بەساڵاچوان

لەگەڵ وێنەکانی ماڵئاوایی لە ناشاد دەکرێت

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەم بەیانییە لە ناو خانەی بەساڵاچوان ماڵئاوایی لە تەرمی ناشادی شێوەکار دەکرێت و تابلۆکانیشی نمایشکران.

ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بۆ 964 وتی، هونەرمەند ناشاد لە خانەی بەساڵاچوان ماوەتەوە و ئەمڕۆ ماڵئاوایی لە تەرمەکەی دەکەن.

وتیشی، دەبوو لە چەند رۆژی داهاتوو پێشانگا بۆ کارەکانی بکەیەنەوە و رێزلێنانی بۆ بکەین، بەڵام مەرگ مەودای نەداو ئێستا تەرمەکەی بەشدارە لەگەڵمان لە پێشانگاکەیدا.

محەمەد سابیر، ناسراو بە ناشاد، ماوەی 50 ساڵبوو کاری وێنەکێشانی دەکرد، گەرچی لەگەڵ تەمەنی لاویدا خولیای لە بوارەکە ھەبووە، بەڵام ئەو پێشتر بە تۆڕی 964ی وتبوو، “ئێستا زیاتر جوڵاندنی دەستەکانی بۆ پەیداکردنی پارەی عیلاجەکانیەتی”.

توانا فەرەج دواماڵئاوایی لە هونەرمەندان و کوردستان دە...

توانا فەرەج دواماڵئاوایی لە هونەرمەندان و کوردستان دەکات