داهاتی چەند بووە؟

کۆمپانیای دانەغاز ژمێرەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

964+

پێشەوا محەمەد

کۆمپانیای دانەغازی ئیماڕاتی رایدەگەیەنێت، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 67 ملیۆن دیناریان لە حکومەتی هەرێم وەک شاییستەی دارایی وەرگرتووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو دەڵێت، داهاتیان کەمیکردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی دانەغاز بێت، کۆمپانیاکە لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵدا لە سەر بنەماى تێکڕاى ساڵانە رۆژانە 38 هەزار و 600 بەرمیل نەوتى کۆندێسێدى لە هەرێمى کوردستان بەرهەمهێناوە و لە کۆتایی ساڵى رابردووشدا بەرهەمهێنانى گازى سروشتىی لە کێڵگەى کۆرمۆر گەیشتووەتە 520 ملیۆن پی سێجایە لە رۆژێکدا.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 8.5.2024 بڵاویکردووەتەوە، داهاتی دانەغاز لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵدا گەیشتووەتە 97 ملیۆن دۆلار و پووختەى قازانج 38 ملیۆن دۆلار بووە، بەراورد بە چارەکى یەکەمى ساڵى 2023 پاشەکشەى کردووە، کە لەو ماوەیەدا 50 ملیۆن دۆلار بووە.

کۆمپانیاکە هۆکارى کەمبوونەوەى قازانجەکەشى گەڕاندووەتەوە بۆ دابەزینى نرخى وزەى فرۆشراو لە ساڵى 2024 بەراورد بە ساڵى 2023.

“بەهۆى رێککەوتن لەسەر میکانیزمێک بۆ وەرگرتنى شایستەکانمان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و پاکتاوکردنى شایستە دواکەوتووەکان، دۆخى نەختینەى کۆمپانیاکەمان باش بووە”، ئەوەش قسەی راگەیەندراوەکەی دانەغازە.

دانەغاز: قازانجمان 25٪ دابەزیوە و هەوڵدەدەین شایستەکان...

دانەغاز: قازانجمان 25٪ دابەزیوە و هەوڵدەدەین شایستەکانمان لە هەرێم وەربگرین