گردبوونەوە ئەنجام دەدەن

مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست زیاتر لە 50 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە

کوردستان جەلال

زیاتر لە 50 رۆژە مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست مووچەیان وەرنەگرتووە و دەڵێن، گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەین.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە 964ـی راگەیاند، “زیاتر لە 50 رۆژە مووچەمان وەرنەگرتووە لەکاتێکدا مووچەی ئێمە لەسەر داهاتی ناخۆیە و پەیوەندی بە بەغداوە نییە”.

وتیشی، “ئەمڕۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەین”.

“مووچەی ئێمە بە سیاسی کراوە، هەتاکو مافی خۆمان بەدەست نەهێنین لە گردبوونەوەی ناڕەزایی بەردەوام دەبین”، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، وادەڵێت.