بەردەوامە لە دابەزین

نرخی نەوت زیاتر دابەزی و هاتە 82 دۆلار

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانی، نرخى نەوت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی لەماوەی ئەو هەفتەیەی کە بەرداوام نرخەکانی دادەبەزیی و گەشتە 82 دۆلار.

دابەزینی نرخی نەوت بە جۆرێکە وا نزیک دەبێتەوە لە 80 دۆلار و رۆژانە بە رێژەیەکی زۆر نرخەکەی لەدەست دەدات لە بازاڕە جیهانیەکاندا و نزیکەی هەفتەیەکە نرخەکەی نەگەشتووەتە 85 دۆلار.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 82 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت نرخەکەی بەرێژەی 0.45% دابەزیوە.

هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 77 دۆلار 99 سەنت کە بە رێژەی 0.39% لە چاو کاتی داخستنی بازاڕەکان لە دوێنێدا دابەزیوە.

بەپێی خەمڵاندنەکانی جەی پی مۆرگان، تێکڕای بەکارهێنانی نەوتی جیهانی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 101 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمترە لە چاو پێشبینییه‌كان.

ئەگەری راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل لەبەرامبەر رادەستکردنەوەی بارمتەکانی کە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بەرزکردنەوەی نەوتی سعودیەیە لەلایەن ئەو وڵاتەوە بە رێژەی نزیکەی سێ دۆلار .