برایەکی زامدار بووە

زانیاری نوێ لەبارەی ئەو منداڵەی بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا

964+

شیراز عەبدوڵا- هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هەورە بروسکەوە منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لەگەڕەکی قەڵاتی نوێ گیانی لەدەستدا.

کەسێکی نزیکی خانەوادەی ئەو منداڵە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئەو منداڵە ناوی هەریاد هندرێنە لەکاتێکدا لەگەڵ برایەکی و چەند منداڵێکی دیکە یاری تۆپی پێیان کردووە، هەورە بروسکە لێیداوە و گیانی لەدەستداوە، برایەکیشی بریندار بووە و منداڵێکی دیکە بەسوکی زامدار بووە.

گەڕەکی قەڵاتی نوێ دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای شاری هەولێر، لە قەزای دەشتی هەولێر.

بەهۆی هەورە بروسکە پێشمەرگەیەک گیانی بەخشی

بەهۆی هەورە بروسکە پێشمەرگەیەک گیانی بەخشی