گرێبەستەکەی ئەمساڵ کۆتایی دێت
لاوتارۆ له ئینته‌رمیلان ده‌مێنێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ئینته‌رمیلانی كۆتایی به ده‌نگۆ و قسه‌ی لابه‌لا هێنا، سه‌باره‌ت به رۆیشتنی لاوتارۆ مارتینێزی كاپتن و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه.
خافێر زانێتی، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌رمیلان به رۆژنامه‌كانی ئیتالیای وت، وه‌رزی داهاتووش لاوتارۆ هه‌ر له ئینته‌ر ده‌بێت و ناچێته هیچ یانه‌یه‌ك.
ئاشكراشی كرد، لاوتارۆ مارتینێز گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر نوێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاشكرای نه‌كردووه تا كه‌ی.
گرێبه‌ستی مارتینێز له هاوینی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئینته‌ر كۆتایی دێت، به‌ڵام به پێی قسه‌كانی زانێتی، یاریزانه‌كه له تیپه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی گۆڵكاره‌كه‌ی ئینته‌ریان ده‌دا.