پەیوەندى بە هاتووچۆوە نییە

هاتوچۆى سلێمانى لەسەر بەندکردنى بەڕێوەبەرەکەیان هاتە دەنگ

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى سلێمانى لەسەر سزاى بەندکردنى بەڕێوەبەرەکەیان روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم سزای حوکمە پەیوەندی بە پۆست و کارکردنی لە بەرێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانییەوە نییە.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت، لە رۆژى 7.5.2024، بە پێى بڕیارى دادگاى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ، عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی بەوەکالەت بە بەندکردن بۆ ماوەی یەک مانگ سزادرا.

روونیشى کردووەتەوە، بەندکردنەکەى بەھۆی خوێندن و بەدەستھێنانی بڕوانامەی ماستەرە لەناو ھەرێمی کوردستان، بێ وەرگرتنی رەزامەندی و مۆڵەتی خوێندن، کە ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی پەیوەست بە خوێندن.

باس لەوەشکراوە، ئەم سزای حوکمە پەیوەندی بە پۆست و کارکردنی عەمید ئاسۆوە نییە لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی.

بەپێى تۆمارێکى دەنگى کە دەست 964 کەوتووە، عەمید ئاسۆ لە بارەى سزاکەیەوە دەڵێت: دۆسیەکە کۆنە و بۆ چوار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، لەبەر ئەوەی ماستەری خوێندووە بەبێ ئەوەی مۆڵەت وەربگرێت، بۆیە بە یەک مانگ بەندکردن سزا دراوە.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بڕیاری بەندکردنی بۆ دەرچوو

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بڕیاری بەندکردنی بۆ دەرچوو