هۆکار چییە؟
به‌ڵێنده‌ره‌كان پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی تاسلوجه جێبەجێ ناکەن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ده‌ڵێت، به‌ڵێنده‌ره‌كان كاری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندوقی له تاسلوجه جێبه‌جێ ناكه‌ن، چونكه بیانوویان ئه‌وه‌یه پاره‌یان له كاتی خۆیدا پێ‌نادرێت.
شاره‌وانیی سلێمانی له باره‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری (گەڕەکی تاسڵوجە) دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی كردووه.
له راگه‌یاندراوێكیشدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، “لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر کەمیی ئاوەڕۆی سندوقی لە تاسلوجه، بە تایبەتی ئەمساڵ زۆرترین لافاو لە سنووری تاسڵوجەدا روویانداوه، هەرچەندە چەند پڕۆژەیەكیش لەسەر بودجەی داهاتی شارەوانی و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان خرانە تەندەرینەوە بۆ جێبەجێ كردن، بەڵام نەتوانرا ئەنجام بدرێت، بەهۆی بەشدارنەبوونی بەڵێندەران لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکاندا، بە بیانووی خەرجنەكردنی شایستە داراییه‌كانیان لە كاتی خۆیدا و درەنگهاتنەوەی تەمویلی پڕۆژەكان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و قەیرانی داراییه‌وه”.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی، داوا ده‌كات “پێویستە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بودجەی تایبەت بۆ پڕۆژە زۆر گرنگە خزمەتگوزارییەكانی گەڕەكەكانی سنووری پارێزگا ی سلێمانی تەرخان بكات، كە بووه‌تە هۆی کێشە و سكاڵا و ناڕەزایی دانیشتووانی گەڕەکەکان”.