پێنج خوێندکار داهێنانەکەیان کردووە

لەمەوبەدوا قوتابیان دەتوانن لەماڵەوە تاقیکردنەوە بەخۆیان بکەن

964+
ئاکام غەفور-سۆران

پێنج خوێندکاری سۆران بە ژیری دەستکرد داهێنانێکیان کردوە لە بواری پەروەردە و تەندروستی.

ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری لە چالاکیەکدا داهێنانی 19 خوێندکاری بەشەکەی خستەڕوو، یەکێک لە داهێنانەکان پێنج خوێندکارن بە ژیری دەستکرد داهێنانیان کردووە لەبواری تەندروستی و پەروەردەیی کە قوتابیان و خەڵکی ئاساییش دەتوانن سوودمەند بن.

ئەمیر رەسول، یەکێکە لە پێنج خوێندکارەکە، قسە بۆ 964 دەکات و دەلێت، داهێنانەکەی ئێمە بە ژیری دەستکردە، بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بەردەستە و لە بواری پەروەردە قوتابی و خوێندکاران دەتوانن سودی لێ ببینن بۆ دەست کەوتنی زانیاری و هەر بابەتێکیان هەبێت زانیاریەکان لە سایتەکە تۆمار دەکەن و سایتەکە خۆی پرسیار و وەڵام دروست دەکات، ئەتوانن وەک تاقیکردنەوە سودی لێ ببینن.

دەشلێت، وێبسایتەکە لە بواری تەندروستیش خەڵک دەتوانێت سودی لێ وەربگرێت، هەر جۆرە دەرمانێکت دەتەوێ لە وێبسایتەکە زانیاریت لەسەر دەست دەکەوێت و پێت دەڵێ ئەو دەرمانە بۆچی بەکاردێت و کاریگەری باش و خراپەکانی چین.

ئەو خوێندکارە باس لەوەش دەکات، کە هەر کەسێک کە فەحسێکی پزیشکی دەکات ئەگەر شارەزاش نەبێت لە بواری پزیشکی رەسمی پشکنینەکە بۆ وێبسایتەکە دەنێرێت، زانیاری تەواوی دەستدەکەوێت سەبارەت بە پشکنینەکەی.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

لە لایەن خوێندکارانی پەیمانگایەکەوە لە زاخۆ 42 داهێنان ...

لە لایەن خوێندکارانی پەیمانگایەکەوە لە زاخۆ 42 داهێنان ئەنجامدراوە