گردبوونەوە

جوتیارانى مەخمور: لە نێوان هەولێر و بەغدادا قوربانین

964+

ئەحمەد شەمزین

جوتیارانى مەخمور لە بەردەم سایلۆى مەخمور گردبوونەوە، ئەوان دەیانەوێت رێگریى بکرێت لە هاوردەکردنى گەنمى هەولێر بۆ مەخمور، دەشڵێن، لە نێوان حکومەتى هەرێم و ناوەنددا قوربانین.

بە قسەى نوێنەرى جوتیاران بێت، بە هەزاران تۆن گەنم لە دەرەوەى مەخمورەوە بۆ سایلۆى مەخمور دێت، بە پێى نووسراوێک بڕیار بوو 40 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆى مەخمور بەتاڵ بکرێت، بەڵام نووسراوەکە گۆڕا بۆ سایلۆى موسڵ.

زێوەر رۆستەم، نوێنەرى جوتیارانى مەخمور بە 964ـى وت، ساڵى پار 28 تۆن گەنمم بردووە بۆ تەلەعفەر و 4 ملیۆن دینارم داوە، بەڵام لە سایلۆى مەخمور 50 تۆن گەنمم لێوەرگیراوە بە یەک ملیۆن دینار.

ئەوان هیوایان بەوە هەبوو سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانى بڕوانامەکەى لە بواری کشتوکاڵە و هاوکارییان دەبێت، بەڵام وەک دەڵێن، مەخمور بێکەسە و لە نێوان هەولێر و بەغدادا بووەتە قوربانى.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

جوتیارانى مەخمور گردەبنەوە

جوتیارانى مەخمور گردەبنەوە