له عێراق
11 كه‌س له سێداره دران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دەسەڵاتدارانی عێراق جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانیان لە دژی 11 “تاوانبار” راگه‌یاند، كه سەر بە رێکخراوی داعش بوون، دوای ئەوەی كه‌یسه‌كانیان لەلایەن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بڕیاری کۆتایی پێدرا.
دەسەڵاتدارانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، لە زیندانی ناوەندیی ناسریە (ئه‌لحوت) بە سەرپەرشتی شاندێکی وەزارەتی داد، دوێنێ دووشه‌ممه سزاكان به‌سه‌ر ئه‌و 11 كه‌سه‌دا جێبه‌جێ كرا، دواتریش تەرمەکان لە رێگەی پزیشکی دادوەرییەوە رادەستی کەسوکارەکانیان كرایه‌وه.
بەپێی یاسای سزادانی عێراقی، سزادان بە تاوانی تیرۆر، هەروەها کوشتنی بە ئەنقەست و تەنانەت بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، دەتوانێت سزای لەسێدارەدان بە شێوازی هەڵواسینی تاوانبارانی لێبکەوێتەوە، هاوكات سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت فەرمانی جێبه‌جێكردنی سزاكه واژۆ بکات.
لە ساڵانی ڕابردوودا دادگاکانی عێراق بە سەدان سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایییان بە پێی یاسا دەرکردووە، به تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چوونه‌ته ناو “گرووپه تیرۆریستییه‌كان”ـەوە، جا تۆمەتبارەکە لە ریزەکانیدا شەڕی كردبێت یان نا.
لە به‌رامبه‌ردا رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، مانگی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە رۆژی 22ی نیسانی رابردوو، 13 پیاو لە عێراق له سێدارە دراون، کە به قسه‌ی رێكخراوه‌كه، “لەسەر بنەمای تۆمەتی ناڕوونی تیرۆر سزادراون و 11 له‌وان به تۆمه‌تی چوونه ناو داعش له‌سێداره دراون”.