دیمەنی داخستنی کافتریایەک لە سلێمانی.وێنە.قایمقامیەتسلێمانی
سلێمانی
بەهۆی مێردمنداڵەوە کافتریایەک داخرا
توانا نەقی
به‌هۆی هه‌بوونی مێردمنداڵ له شوێنه‌كه‌ی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی کافتریایەکیان له گه‌ڕه‌كی به‌رانان داخست.
ئەمڕۆ سێشەممە قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، کافتریای مێلا مێردمندال سەردانی کردووە و کە بەپێی یاسا قەدەغەیە و هەروەها یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی نەبوونی مۆڵەتی یاسایی بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به مێردمنداڵ بفرۆشن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێکارە یاساییەکان دەکرێنەوە.
ئەو کافتریایە یەکێکە لە و شوێنانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک‌تۆک ریکلامێکی زۆری بۆ دەکرا و ئاماژەیان بەوە دەکرد کە خوار تەمەن 18 ساڵ سەردانیان نەکەن.