دیمه‌نێكی قۆپییه‌كانى قه‌ره‌داغ كه تیمه‌كان ئه‌و شوێنه‌شه بۆ هاوڵاتییه‌كه گه‌ڕاون و نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.. وێنه: سۆشیاڵ میدیاى قه‌ره‌داغ
له دۆزینه‌وه‌ى بێهیوا بوون
گه‌ڕانى به‌كۆمه‌ڵ به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى هاوڵاتییه‌كه‌ى قه‌ره‌داغ كۆتایی هات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌ڕانى به‌كۆمه‌ڵ به دواى دۆزینه‌وه‌ى هاوڵاتییه‌كه‌ى سنوورى قه‌ره‌داغ كۆتایی پێهات و بێهیواییه‌ك له دۆزینه‌وه‌ى دروست بووه، ناسیاوێكی ئه‌م هاوڵاتییه‌ش ده‌ڵێت، هه‌موو هۆكاره‌كانى دۆزینه‌وه به‌كارهێندراون و تائێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
رۆژى 1.5.2024 هاوڵاتی نەجمەدین محەمەد ساڵح، تەمەن 74 ساڵ خه‌ڵكی ته‌كیه‌ى قه‌ره‌داغ، به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى گیاى به‌هاره و قه‌زوان، له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هۆگر عوسمان، كه‌سی ناسیاوى ئه‌م هاوڵاتییه به 964ـى وت، تا راده‌یه‌ك بێهیوایى دروست بووه له دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه، چونكه ده‌ڵێت هه‌موو رێگاكان تاقیكراونه‌ته‌وه و هۆكاره‌كانى دۆزینه‌وه‌ش به‌كارهێندراون و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی “كه‌سوكاره‌كه‌ی به خه‌ڵكه‌كه‌یان وتووه، ئیدى به‌كۆمه‌ڵ به‌دوایدا ناگه‌ڕێین، چونكه هه‌موو خه‌ڵكه‌كه به ئیشوكاره‌كانى خۆیانه‌وه سه‌رقاڵن و وتویانه ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا له‌بار بێت، ئه‌وان خۆیان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بێهیواییان له دۆزینه‌وه‌ى، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، ته‌واوى سنووره‌كه‌ی به‌دوایدا گه‌ڕاون و نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت “ته‌نانه‌ت ئه‌و شوێنانه‌شمان پشكنیوه، كه له ئاسمانه‌كه‌ى قه‌له‌ڕه‌شدا دیارن”.
پێشتر ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ به 964ـى راگه‌یاند بوو:
“هاوڵاتییه‌كه هیچ نه‌خۆشی و حاڵه‌تێكی خراپی ده‌روونى و ته‌ندروستى نییه و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش ون ببوو و دواتر دۆزیومانه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وت ئه‌وكات له‌سه‌ر دار قه‌زوانێك كه‌وتبووه خواره‌وه و توانی رۆیشتنى نه‌مابوو”.