"سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش ون ببوو"
بووبه 5 رۆژ و پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ى قه‌ره‌داغ نه‌دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى پێنج رۆژه، هاوڵاتییه‌كى گوندى ته‌كیه‌ى سنوورى قه‌ره‌داغ به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى قه‌زوان و گیاى به‌هاره له گونده‌كه‌یان چووه‌ته‌ده‌ر و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، قایمقامیش ده‌ڵێت تا نیو كاتژمێر پێش ئێستا تیمه‌كان پێیان راگه‌یه‌اندووه كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
هاوڵاتییه‌كه ناوى نەجمەدین محەمەد ساڵح، تەمەنی 74 ساڵە و له رۆژى 1.5.2024 ـه‌وه ونبووه.
ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ گه‌ڕان به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه به‌رده‌وام بووه و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی “هاوڵاتییه‌كه هیچ نه‌خۆشی و حاڵه‌تێكی خراپی ده‌روونى و ته‌ندروستى نییه و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش ونبووبوو و دواتر دۆزیومانه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وت ئه‌وكات له‌سه‌ر دار قه‌زوانێك كه‌وتبووه خواره‌وه و توانی رۆیشتنى نه‌مابوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌رێگه‌ى تیمه جیاوازه‌كان به ئامێره‌كانى درۆن و GPSـى ئاسیاسێڵ به‌ره‌ده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوایدا.