سلێمانی

پێنج سەرپێچیکار بە تۆمەتی جیاواز دەستگیرکران

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەلێت، لە سنووری پارێزگاکەیان پێنج کەسی سەرپێچیکار لەلایەن مەفرەزەکانیان دەستگیرکراون بە تۆمەتەکانی داربڕی و بیرهەڵکەندنی نایاسایی.

ئاماژەی بەوەکراوە، بەتۆمەتی بیرهەڵکەندن دوو سەرپێچیکار دەستگیرکران و دەستگیراوە بەسەر یەک ئامێری بیرهەڵکەندن لەجۆری بەرینە لەگەڵ 52 پەنجا و دوو بۆری  .

هاوکات بە تۆمەتی داربڕین و مامەڵە پێوەکردنی دوو سەرپێچیکار دەستگیر کراون و دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک داری سروشتی بڕدراودا لەگەڵ 440 فەردەی قەبارە مام ناوەند لە خەڵوز  .

لە لایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر هاوڵاتیەک بەتۆمەتی داربڕین دەستگیرکرا و دەستیشگیراوە بەسەر یەک ئۆتۆمبێل و دارە بڕدراوەکاندا .

لە سنوری گوندی (میراوا)ش لە قەزای ماوەت چەند درەختێک بڕدراون و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەستی پێکردوە بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەنجامدەری ئەو کارە .

لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ دەستگیرکراوەکان رێکخراوە بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە .

سێ کەس بەهۆی داربڕینەوە دەستگیر کراون 

سێ کەس بەهۆی داربڕینەوە دەستگیر کراون